سلێمانی‌: یه‌كه‌مین كۆنفرانسی‌ بلۆگه‌ره‌كانی‌ عێراق ساز ده‌كرێت

http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=17144

سلێمانی‌: یه‌كه‌مین كۆنفرانسی‌ بلۆگه‌ره‌كانی‌ عێراق ساز ده‌كرێت

به‌مه‌به‌ستی‌ به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستنه‌وه‌ی‌ بلۆگه‌ره‌كان‌و بره‌ودانه‌ به‌تواناكانیان له‌مه‌یدانی‌ به‌رگریكردنی‌ یاسایی‌‌و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌چه‌وساندنه‌وه‌, تۆڕی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ عێراقی‌ یه‌كه‌مین كۆنفرانسی‌ بلۆگه‌ره‌كانی‌ عێراق، له‌شاری‌ سلێمانی‌ ساز ده‌كات.

سلێمانی‌، ئاوێنه‌: له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی‌ تۆڕی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ عێراقیدا كه‌ ئه‌مرۆ (یه‌كشه‌ممه‌)، وێنه‌یه‌كی‌ بۆ سایتی‌ ئاوێنه‌ نێردراوه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ “تۆڕی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ عێراقی‌، خۆشخاڵه‌ به‌بانگهێشتكردنتان بۆ یه‌كه‌مین كۆنفرانس بۆ بلۆگه‌ره‌كانی‌ عێراق”.

له‌ڕاگه‌ینراوه‌كه‌دا هاتووه‌ “كۆنفرانسه‌كه‌ له‌رۆژانی‌ (8 و 9 / 2 / 2012)، له‌شاری‌ سلێمانی‌ سازده‌كرێت‌و مه‌به‌ست له‌كۆنفرانسه‌كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستنه‌وه‌ی‌ بلۆگه‌ره‌كان‌و بره‌ودانه‌ به‌تواناكانیان له‌مه‌یدانی‌ به‌رگریكردنی‌ یاسایی‌‌و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌چه‌وساندنه‌وه‌”.

له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “له‌و كاتیه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌لیكترۆن به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌  ڕۆڵێكی‌ گه‌وره‌ی‌ گێراوه‌ له‌ده‌رخستنی‌ روداوه‌كان له‌جیهاندا‌و تیایدا بلۆگینگ توانیویه‌تی‌ ده‌ورێكی‌ كارای‌ هه‌بێت له‌ڕوماڵكردنی‌  روداوه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ به‌گشتی‌‌و به‌هاری‌ عه‌ره‌بی‌ به‌تایبه‌تی‌”.

كۆنفرانسه‌كه‌ به‌سپۆنسه‌ری‌ ڕێكخراوی‌ جیهانی‌ بۆ هاوكاری‌ ڕاگه‌یاندن (I.M.S)و به‌هاوكاری‌ گروپی‌ ئه‌لروبه‌یعی‌ بۆ پێداویستیه‌كانی‌ په‌راوگه‌ ساز ده‌كرێت .

بۆ ئاگاداربوون له‌ دواین هه‌واڵ سه‌باره‌ت به‌ کۆنفراسه‌که‌ ده‌توانن سود له‌م تۆره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ وه‌ربگرن فه‌یسبووک:

فه‌یسبووک:  Iraqi Network for Social Media I.N.S.M

Advertisements

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s